ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو داوای کەم کردنەوەی گرژییەکان دەکات

سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو باس لە هەوڵەکانی ئەو ئەنجومەنە بۆ دابەزاندنی گرژییەکان و گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی ئەلعەرەبیە بڵاوی کردەوە: جاسم بەدیوی سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو ڕایگەیاند ئەنجومەنی هاوکاریی کەندا دەستی کردووە بە هەوڵەکان لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی بەپەلەی گرژییەکان لە ناوچەکە.
ناوبراو وتیشی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو ساڵانێکە بۆ بەهێزکردنی دانوستان بە ـامانجی جێگیر کردنی ئاشتی لەهەوڵدان.
بەدیوی وتیشی دەبێت بەزووترین کات هێرشەکانی ئێران بۆسەر وڵاتانی عەرەبی ڕابگیردرێت و ئەم هێرشانە قبووڵکراو نین.

News ID 226948

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha