بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بابەک هودایی بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاندووە بەهۆی ڕووداوەکانی شەڕەوە بەگشتی ۱۰۰۹ کەس خزمەتگوزاریی پزیشکییان لە نەخۆشخانەکانی کوردستان وەرگرتووە و ۸۸۸ کەس کە برینداری شەڕن بە هۆی قووڵیی برینەکانیانەوە لە نەۆشخانە خەوێندراون و ۱۰۹ کەس شەهید بوون.
هودایی ڕاشیگەیاند بۆ ۹۰ کەس لە برینداران نەشتەرگەری پزیشکی ئەنجام دراوە و ۳۵ کەس بۆ چارەسەری زیتر بۆ دەرەوەی پارێزگا نێردراون.
سەرۆکی فریاکەوتنی پزیشکیی کوردستان دەڵێت لە دەستپێکی شەڕەوە تا ئەم کاتە ۱۰۰۹ کەس خزمەتگوزاری پزشیکییان وەرگرتووە و لەوانەش ۸۸۸ کەس لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون.
News ID 226947
Your Comment