کورد لە دەسەڵاتی نوێی سووریا بەشدار دەبێت و کۆتایی بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەدرێت

ئەحمەد هەلالی، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری سووریا وێڕای جەخت کردنەوە لە جێگیر بوونی مافی کورد لەوان زمان و بەشداری لە حکوومەت ڕاشیگەیاند بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر نامێنێت و سووریا دەبێتە وڵاتێکی یەکپارچە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد هەلالی وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری سووریا ڕایگەیاند چیدیکە سووریا وەکوو وڵاتێکی خاوەن سەروەری و یەکپارچە بەڕێوەدەبرێت بەڵام مافی کوردەکان لەوان خوێندن بە زمانی کوردی و بەشداریی کورد لە ئیدارەی نوێی سووریا مسۆگەر دەکرێت.

ناوبراو وتیشی: بە بڕوای من بابەتی زۆر هەیە کە پێویستیان بە تێپەڕبوونی زەمان هەیە ئێمە ۱۴ ساڵە کە لەیەکتر دابڕاوین و بۆیە هەموو ئەمانە چارسەر کردنیان لە کاتێکی کورتدا زۆۆر دژوار دەبێت.

News ID 226946

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha