ئەگەر حیزبە کوردییەکان ببنە دارەدەستی بێگانە داهاتووی سیاسییان دەکەوێتە مەترسییەوە

دکتۆر قارد ئەحمەدیان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە ئەزموونی مێژووی هاوکاریی زلهێزەکان لەگەڵ کورد و دەڵێت  ئەگەر حیزبە کوردییەکان ببنە دارەدەستی بێگانە داهاتووی سیاسییان دەکەوێتە مەترسییەوە.

مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ڕازی کرماشان بە هەواڵنێری کوردپرێسی ڕاگەیاند: من لەم بڕوایەدام دەستوەردانی سەربازی حیزبە کوردییەکان لە دۆخی ئێستادا بەهۆکاری جیاواز ناموکینە.

ناوبراو زیاتر وتی: حزبە کوردییەکان باش دەزانن ئەگەر ببنە دارەدەستی دوژمنانی ئێران داهاتووی سیاسی خۆیان بۆ هەمیشە لەدەست دەدەن و ئەزموونی تاریخیش ئەمەی سەلماندووە.

ئەحمەدیان ڕاشیگەیاند خاڵی دووهەم ئەمەیە لە مەیداندا ئەگەری تێپەڕین لە سنوورەکانی ئێران بەهۆی توانای هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە نامومکینە.

ناوبراو جەختی کردەوە: ئەگەر حیزبە کوردییەکان بیری لێبکەنەوە دەزانن نابێت شۆناسی سیاسیی خۆیان هەمبەر ناسیۆنالیزمی ئێرانی تاقی بکەنەوە.

مامۆستای زانستە سیاسییەکان وەبیری هێنایەوە: حیزبە سیاسییەکان دەزانن دەستوەردانی سەرباری لەئێران بەرامبەرە لەگەڵ سەلماندنی ئەوانەی کە ئەو گرووپانە بە جودواخواز ناودەبەن.

ئەحمەدیان لە کۆتایشدا وتی: ئەو حیزبانە دەزانن کە ئێرانییەکان هەستیارن بە یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەیان و ئەگەر دەستوەردانی سەربازی بکرێت مافی هەرچەشنە وەڵامێکیان ب ئەو دەستوەردانە هەیە.

News ID 226941

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha