هاوپەیمانیی نوێی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جووڵانەوەی نەوەی نوێ، هاوکێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی بردووەتە قۆناغێکی نوێوە. ئەم هاوپەیمانێتییە، گەرچی دەکرێت بۆ یەکەمجار باڵادەستیی پەرلەمانیی پارتی دیموکراتی کوردستان بخاتە بەردەم تەحەددییەکی ڕاستەقینەوە، بەڵام هاوکات مەترسیی قووڵبوونەوەی دوو جەمسەریی سیاسی و دامەزراوەیی نێوان هەولێر و سلێمانیش زیاتر دەکات.
لێدوانە نوێیەکانی دۆناڵد ترەمپ دژی کورد تەنیا جەنجاڵییەکی سیاسی نییە؛ بەڵکو چەندین دەیەی بەڵێنە بەدینەهاتووەکانی ئەمریکایە بە گەلێک بەبیر دێنێتەوە کە چەندین جار لە هاوکێشە ناوچەیییەکاندا کراونەتە هاوپەیمانێکی کاتی.
دکتۆر قارد ئەحمەدیان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە ئەزموونی مێژووی هاوکاریی زلهێزەکان لەگەڵ کورد و دەڵێت ئەگەر حیزبە کوردییەکان ببنە دارەدەستی بێگانە داهاتووی سیاسییان دەکەوێتە مەترسییەوە.