ئایەتوڵڵا سیستانی داوای ڕاگرتنی دەستدرێژیی سەر ئێران دەکات

نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق بە توندترین شێوە دەستدرێژیی سەربازیی سەر ئێران ئیدانە دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی لە عێراق بڵاوی کردەوە دەستدرێژیی سەربازی بۆ سەر خاکی ئێران لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا درێژەی هەبووە و تا ئێستا شەهید بوونی چەندین هاووڵاتیی ئێرانیی لێکەوتۆتەوە.

مەرجەعی باڵای عێراقی داوا لە هەموو موسوڵمانان و ئازادیخوازانی جیهان دەکات تا ئەم شەڕە سەرکۆنە بکەن و هاوسۆزیی خۆیان بۆ خەڵکی ستەملێکراوی ئێران ڕابگەیەنن.

News ID 226931

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha