هێرش کرایە سەر بنکەی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانی هەولێر

دزژ تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: چەند جارێک هێرشی درۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئەنجامدرا، بەڵام هەموو تەنە ئاراستەکراوەکان تێکشکێندران و خرانە خوارەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردەوە: "ئەمڕۆ چەند هێرشێکی درۆنی بۆ سەر بنکەی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرا، بەڵام لە رێگەی سیستمی بەرگریی هێزەکانی هاوپەیمانانەوە هەموو تەنەکان لە ئاسمان تێکشکێندران و خرانە خوارەوە".

ڕاشیگەیاندووە: "فڕۆکەخانە و ماڵەکانی دەوروبەری فڕۆکەخانە سەلامەتن و هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە."

 هاوکات دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە، ۲۸ی شوباتی ۲۰۲۶، کاژێر ۱۳:۲۵، هێزەکانی هاوپەیمانان ژمارەیەک مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە پارێزگای هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە.

 وەک دژە تیرۆری کوردستان دەڵێ، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکە

News ID 226918

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha