بەهای کارکردنی پێکەوەیی بۆ گەیشتن بە داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلەکەمان بە نرخ دەزانین

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە بارەی سەردانەکەی بۆ سلێمانی و کۆبوونەوەی لەگەڵ تۆم باراک و بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: "خۆشحاڵ بووین کە لە دیدارێکی بەرهەمداردا لەگەڵ کاک بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆ بووینەوە. ئێمە بەهای هاوبەشی و کارکردنی پێکەوەیی بۆ گەیشتن بە داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلەکەمان بە نرخ دەزانین، ئەم دیدارە هاوکاری هاوبەشمان بەهێز دەکات و ڕەنگدانەوەی پابەندبوونمانە بۆ بنیادنانی پەیوەندییەکی بەهێز و بەرهەمدار".

مەزڵووم عەبدی سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا لە سووریا  وتویەتی: "باسمان لە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد، لەوانە ڕێککەوتنی ٢٩ تشرینی دووەم،  ئەم دیدارە دەرفەتێکە بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکە و پێکەوە کارکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم گەلی سووریا ڕەخساند".

ڕۆژی، ٢٤ شوبات ٢٠٢٦، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە، گەیشتە سلێمانی و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و تۆم باراک کۆ بووەوە.

News ID 226910

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha