کوردپرێس: به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازيى لە تۆم باراک، نوێنەرى سەرۆکی ئه‌مریکا بۆ کاروبارى سووريا و باڵيۆزى ئەمريکا لە تورکيا و شاندێکى ياوەرى کرد.
له کۆبوونه‌وه‌ی نێوانیادا پەيوەندييەکانى ئەمريکا لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان، دواپێشهاتەکانى بارودۆخى سووريا و پرۆسەى سياسى لە عێراق و هه‌رێمى کوردستان تاوتوێ کران.
وه‌ک له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، شاندى ميوان پێزانينيان بۆ ڕۆڵى نێچيرڤان بارزانى لە هەوڵە ديپلۆماسييەکانى بۆ سەقامگيريى ناوچەکە و هێورکردنەوەى ئاڵۆزييەکان و ڕێککه‌وتنى نێوان ديمه‌شق و هه‌سه‌ده دەربڕى. لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتى کردەوە کە هەرێمى کوردستان وەک هەميشە فاکتەرى ئارامى و سەقامگيرى دەبێت.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که، دوايين پێشهاته‌کانى ناوچه‌که، تەوەرێکى ديکەى کۆبونه‌وه‌که بوو؛ له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له گرنگيى چاره‌سه‌رکردنى ئاشتيیانه‌ى کێشه‌کان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌که‌دا، کرده‌وه.
Your Comment