بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عەبدی لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەکەدا ڕایگەیاند: "حکوومەتی سووریا کێشەی لەگەڵ "ناو و شێوەی" دەسەڵاتی کورد لە رۆژئاوای کوردستان هەیە؛ گوتیشی: "ئێمە گوتمان گرنگ ئەوەیە بە هەر شێوەیەک بێ کورد هەرێمی خۆی بەڕێوەببات".
فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاشکرای کرد کە حکوومەتی سووریا "کێشەی لەگەڵ ناو و شێوەی دەسەڵاتی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان هەیە". گوتیشی: "ئێمە گوتمان گرنگ ئەوەیە بە هەر شێوەیەک بێت کورد هەرێمی خۆی بەڕێوەببات".
مەزڵووم عەبدی ئاماژەی بەوەدا کە زۆربەی بەرپرسانی وڵاتان "لەگەڵ ئەوەدان کورد مافی خۆی هەبێت، تایبەتمەندی ناوچە کوردییەکان لەبەرچاو بگیرێت، هێرش نەکرێتە سەر ناوچە کوردییەکان، و کوردیش بتوانن هەرێمی خۆیان بەڕێوەببەن."
سەبارەت بە داهاتوو، مەزڵووم عەبدی ڕوونی کردەوە: "ئێمە داوامان لە هەموو کەسێک کردووە کە ئەوەی ڕوویدا دووبارە نەبێتەوە، ئەگەر دووبارە بێتەوە دەبێ هەڵوێستێک هەبێت. هەروەها داوامان کردووە میکانیزمێک بۆ پێکهێنانی ڕێککەوتنەکە بکرێت".
لەکۆتاییدا، فەرماندەی گشتیی هەسەدە دووپاتی کردەوە کە "پێویستە تایبەتمەندیی ناوچە کوردییەکان پارێزراو بێت".
Your Comment