بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەک ئەوەی لە راگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و لێكگه‌يشتن بۆ چارەسەركردنى سیاسيیانه‌ى کێشه‌کان له سووریا کردەوە، بە شێوەیەک کە مافی كورد و هەموو پێکهاتەکان لە چوارچێوەی سووریایەکی یەکگرتوو و له ده‌ستوورى داهاتووى وڵات‌دا پارێزراو بێت".
لاى خۆيه‌وه "مەزڵووم عەبدی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی جه‌نابی سه‌رۆک مه‌سعوود بارزانی و سەرۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان کرد بۆ هەوڵی بەردەوام و ڕۆڵی کاریگەريان لەپێناو ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و گەیشتنی دیمەشق و هەسەدە بە ڕێککەوتنی ئاگربەست".

مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
Your Comment