بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تۆم باراک ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هەنگاوە ئەنجامی دانوستانێکی وردە و پابەندی هەردوولا بە حوکمڕانییەکی گشتگیر و ڕێزگرتنی دوولایەنە نیشان دەدات.
ناوبراو دەشڵێت: حکوومەتی سووریا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی پێکهاتە سەربازیی و کارگێڕییەکان لەناو دامەزراوە دەوڵەتییەکاندا، خواستی خۆی بۆ هاوبەشی ڕاستەقینە دەربڕیوە، هەروەها جەختی لە گرنگی ئەم ساتەوەختە بۆ گەلی کورد کردەوە و وەک دەستپێکێکی نوێ بۆ چاککردنی ستەمە مێژوییەکان و بەهێزکردنی پێگەی کورد لە ناوچەکەدا وەسفی کرد.
تۆم باراک دەشڵێت: جێبەجێکردنی مەرسومی سەرۆکایەتی ژمارە ۱۳ وەک هەنگاوێکی گرنگ بەرەو یەکسانی و گەرەنتی بەشداری کورد لە ئاوەدانکردنەوەی داهاتوی سووریادا بینرا.
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا لەکۆتاییدا دەڵێت: ئەم گۆڕانکارییانە زەمینە خۆش دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی متمانە و ڕاکێشانی وەبەرهێنان، تا سووریا دووبارە ببێتەوە بە ناوەندی ئارامی لە ناوچەکەدا.
Your Comment