بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، له چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕۆناهی رایگه‌یاند: ماوه‌ی ئاگربه‌ست ده‌قوزێنه‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ین به‌ره‌وپێشچوونی کرداری هه‌بێت له جێبه‌جێکردنی رێککه‌وتنه‌که‌ی ۱۸‌ی کانونی دووه‌م له‌م ماوه‌یه‌دا.
جه‌ختیشی کرده‌وه به‌گوێره‌ی ڕێککه‌وتنه‌کان سوپای سووریا نابێت بێته ناوچه کوردییه‌کان به‌ڵام دامه‌زراوه‌کانی ئێمه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌کانی حکوومه‌تی دیمه‌شق یه‌کده‌خرێن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش کرد، به‌شێوه‌یه‌کی رۆژانه که‌ناڵی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی دیمه‌شق هه‌یه و ئه‌مریکا به دامه‌زراوه سیاسی و سه‌ربازییه‌کانییه‌وه، به‌شداره له دانوستانه‌کاندا.
مەزڵووم عه‌بدی وتی، چه‌ند ناوێکمان بۆ وه‌رگرتنی پۆسته حکوومییه‌کان له‌نێویشیاندا جێگری وه‌زیری به‌رگریی سووریا و پارێزگاری حه‌سه‌که پێشنیار کردون، به‌ڵام تاوه‌کوو ئێستا لیستێکی ناو نییه که ڕێککه‌وتنی له‌سه‌ر کرابێت.
له‌باره‌ی کۆبانێش وتی، داوامان له هێزه‌کانی حکوومه‌تی دیمه‌شق کرد نه‌چنه نێو گونده کوردییه‌کانی کۆبانێ و ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕی.
هه‌روه‌ها له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا وتی، ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ناوچه کوردییه‌کان ڕێککه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌کرێت، له عەفرین و سه‌رێکانیش جێبه‌جێ ده‌کرێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش کرد، سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد له هه‌رێمی کوردستان و تورکیا پاڵپشتییان کردوین له‌م قۆناغه‌دا که قۆناغێکی هه‌ستیار و گرنگه.
فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده جه‌ختیشی کرده‌وه، ناوچه کوردییه‌کان له سووریا هێڵی سوورن و تاوه‌کوو شه‌ڕڤانێک بمێنێت شه‌ڕیان لێ ده‌که‌ین و له‌م شه‌ڕه‌شدا که‌س سه‌که‌وتوو نابێت.
Your Comment