بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جه‌نگی له په‌یامێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات نووسیویه‌تی: "به جه‌سته له زیندانم، به‌ڵام به ئێش و ئازار و خۆڕاگری له‌گه‌ڵتانم".
ناوبراو راشیگه‌یاندووه: "خۆڕاگری ئامڕازی سه‌رکه‌وتنه بۆیه تکایه خۆڕاگربن و له‌مه زیاتر مه‌کشێنه‌وه، لێره به‌دواوه به‌رپه‌رچیان بده‌نه‌وه ئه‌گه‌رنا دڵنیابن موئامه‌ره‌که زۆر گه‌وره‌یه له‌سه‌رتان وه‌کۆتایی به پرسی کورد دێت له ڕۆژئاوا".
سەرۆکی بەرەی گەل ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر هات و هێرشه‌کان به‌رده‌وامبوون له‌سه‌رتان، به‌خۆڕاگری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان ده‌توانن کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بهێننه سه‌رخه‌ت، ئه‌گه‌ر نا که‌س نایه‌ته جواب له‌سه‌رتان له کۆتاییدا ده‌ڵێم، خودا له‌گه‌ڵ خۆڕاگراندایه".
Your Comment