کوردپرپرێس: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆکی یه‌کێتی، بافڵ تاڵه‌بانی له ده‌باشان پێشوازی له ئه‌ندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی کوردستان کرد، له دیدارێکدا که ده‌رباز کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ، لێپرسراوی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کان ئاماده‌یبوو، دۆخی گشتیی هه‌رێمی کوردستان، عێراق و پێشهاته‌کانی سووریا تاوتوێ‌کران.
له دیداره‌که‌دا بافڵ تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ی هاتوهتهکایه، ده‌مانه‌وێت حکوومه‌تێک پێکبهێنین بۆ خزمه‌تکردنی زیاتری خه‌ڵکه خۆشه‌ویسته‌که‌مان.
په‌یوه‌ست به دۆخی سووریا، بافڵ تاڵه‌بانی داوای پاراستنی مافه‌کانی کوردی کرد و نیگه‌رانییه‌کانی خۆی گه‌یانده کونسوڵی بەریتانیا.
ئه‌وه لێدوانه‌ی سه‌رۆکی یه‌کێتی له‌کاتێکدایه شه‌ممه‌ی ڕابردوو یه‌کخستن و کاری پێکه‌وه‌یی فراکسیۆنی یه‌کێتیی له‌گه‌ڵ فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی کوردستان راگه‌یاند و جه‌ختیکرده‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی هێز ئاماده‌ن بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێم.
Your Comment