وەزارەتی دەرەوەی سووریا مەرجی ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕاگەیاند

وەزارەتی دەرەوەی سووریا مەرجی ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ناوچەکانی زێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات  ڕاگەیاند و دەڵێت دەبێت هەسەدە پابەندی ڕێککەوتنەکان بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تەلەڤیزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی، نوێترین هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە گرژییەکانی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بەستراوەتەوە بە پابەندبوونی ئەو هێزانە بە ڕێککەوتنامە واژۆکراوەکانەوە و داوای لە "هەسەدە" کرد ببێتە هاوبەشێکی ڕاستەقینە لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار.

ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجی سەرەکی لە فشارە سەربازییەکانی ئێستا، دروستکردنی واقیعێکە کە ئەو هێزانە ناچار بکات بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەدا، حکوومەتی سووریا ڕایگەیاند: ''هەسەدە پابەند نەبووە بە ڕێککەوتنی کۆتایی تایبەت بە کشاندنەوەی هێزەکانی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای فورات".

هەروەها، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان تەنها ئەو کاتە ڕادەوەستن کە هەسەدە بە کردەیی ڕازی بێت بە جێبەجێکردنی تەواوی خاڵەکانی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار.

سەبارەت بە پرسی داعش و سەقامگیری ناوچەکە، وەزارەتی دەرەوەی سووریا ئاشکرای کرد کە ئەوان لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا لە هەماهەنگیدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و کۆنترۆڵکردنی دۆخی ئەمنی.

News ID 226750

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha