دەستوەردانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ئێراندا ئاشکرایە

سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی کردە ڕۆڵ و دەستوەردانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا و ئیسرائیل و هەندێک لە وڵاتانی ئەورووپی لە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ئێراندا و وتی: ڕێدۆزی ئێمە لە سیاسەتی ناخۆدا خەڵک میحوەرە و هەموو هەوڵمان ئەوەیە کە خواستی گەل ببیسین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا باسی پێشهاتەکانی ناوچەکەیان کرد بەتایبەت گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی ئێران خرایە بەر باس.

سەرۆک کۆماری ئێران لەم پەیوەندییە تەلەفۆنیدا وێڕای پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەن و دیکەی کۆمەڵە جیهانیەکاندا ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئێرانی بە وردی بۆ سەرکی ڕووسیا شی کردەوە و جەختی لە سەر ڕۆڵی ئاژاوەگێڕانەی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ڕووداوەکاندا کرد.

لایخۆیەوە پووتین خۆشحاڵی خۆی بۆ گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ پزیشکیان نیشاندا و ڕایگەیاند: ڕووسیا بە وردی بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی ئێران دەکات و وتیشی ئەوەی لە چەند ڕۆژی پێشوودا لە ئێران ڕوویدا هاوشێوەی سیناریۆکانی شۆڕسی ڕەنگین بوو.

پووتین وتیشی ئێمە دەرک بەوە دەکەین کە بەهۆی سزاکانەوە دۆخی ئابووری لە ئێران سەختە بەڵام بشێوەنانەوە پەیوەندیی بە ناڕەزایی دەربڕینی ئاشتیخوازانەوە نییە.

News ID 226747

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha