بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سوپای عه‌ره‌بی سووریا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی به‌رده‌وامی کۆکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی هه‌سه‌ده، له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی چه‌کدارانی ڕژێمی پێشوو، دێر حافر، قه‌ناس، بابیری و مه‌سکه‌نه به ناوچه‌یه‌کی سه‌ربازی داخراو داده‌نرێن؛ داواش له هاوڵاتیان ده‌کات له پێگه‌کانی هه‌سه‌ده له‌و ناوچانه دووربکه‌ونه‌وه.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، هه‌موو گرووپه چه‌کداره‌کانی ئه‌م ناوچانه بۆ پاراستنی گیانی خۆیان ده‌بێت به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات بکشێنه‌وه، سوپای عه‌ره‌بی سووریا هه‌موو ڕێوشوێنێکی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه چه‌کدارانه‌ی که له‌م ناوچه‌یه‌دا کۆبوونه‌ته‌وه نه‌توانن وه‌ک بنکه‌یه‌ک بۆ ئۆپه‌راسیۆنه تاوانکارییه‌کانیان به‌کاریبهێنن.
پێشتریش هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF)، ناردنی هێزی سەربازی بۆ ناوچەکانی دێرحافر و مەسکەنە لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب ره‌تکرده‌وه و رایگه‌یاند: "ئەو جووڵە مەیدانییانەی کە هەن، لە بنەڕەتدا پەیوەستن بە گرووپەکانی خودی حکوومەتی دیمەشقەوە". هەروەها هۆشداری دەدات هەر کارێک پێویست بێت دەیکەن بۆ بەرگری لە خۆیان.
Your Comment