بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له ده‌نگدانی ئه‌مشه‌ودا، فه‌رهاد ئه‌ترووشی كاندیدی پارتی ۱۷۸ ده‌نگ و رێبوار كه‌ریم كاندیدی ره‌وتی هه‌ڵوێست ۱۰۴ ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا و به‌مه‌ش فه‌رهاد ئه‌ترووشی بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردرا.
دوای ئه‌وه‌ی له دوو گه‌ڕی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ دیاریكردنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌ریه‌ک له شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا كاندیدی پارتی و ڕێبوار كه‌ریم مه‌حموود كاندیدی ڕه‌وتی هه‌ڵوێست نه‌یانتوانی ۱۶۶ ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنن بۆ مسۆگه‌ركردنی ئه‌و پۆسته، پارتی كاندیده‌كه‌ی خۆی كشانده‌وه و له‌جیاتی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، فه‌رهاد ئهترووشیی وه‌ک جێگره‌وه‌ی دیاریكرد.
له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا په‌رله‌مانتاری ڕه‌وتی هه‌ڵوێست ۱۵۳ ده‌نگ و شاخه‌وان عه‌بدوڵا ۱۱۷ ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا، له گه‌ڕی دووه‌میشدا رێبوار كه‌ریم ۱۵۶ ده‌نگ و شاخه‌وان عه‌بدوڵا ۱۰۲ ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا.
Your Comment