بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە لە بازگەی سماقولی رێگری لە لوقمان وەردی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کرا بچێتە شاری هەولێر و لە بازگەكەوە گەڕاندیانەوە، لەلایەكی دیكەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بازگەی سنووری کۆیە ڕێگری لە چەند بەرپرسێکی پارتی و پاسەوانەکانیان کرا کە بەرەو سلێمانی بچن و پێیان گوترا کە بەبێ هەماهەنگیی پێشوەختە ناتوانن بچنە سنووری سلێمانی.
ئاسایشی هەولێر دەشڵێت: "لە بەرامبەر ئەو کردارەدا ڕێکارەکان لە بازگەکان توندکرا و هاتوچۆکان سنوردار کران، بەڵام دوای ئەوەی ڕونکردنەوە درا کە ئەوەی ڕویداوە هەڵەیەک بوە و بە مەبەست نەبوە، دۆخی بازگەکان ئاسایی بویەوە. بۆیە داواکارین ئەم ڕوداوانە دوبارە نەبنەوە".
لە دوای شەڕی ناوخۆی یەكێتی پارتی لە ۱۹۹۴ بۆ ۱۹۹۸، هەرێمی كوردستان بۆ دوو ئیدارە دابەش بو، كە بە ھێڵی نێوانیان (ھێڵی تەماس) دەوترا سنووری دێگەڵە و هەر لایەكیان باڵا دەستبوون لە ناوچەیەكدا كۆنتڕۆڵی تەوانیان بەسەردا كرد. دەركردنی لایەنگرانی یەكدی لەوكاتەدا دیاردەیەكی دیار بوو.
دوای ئەوەی لە ۲۰۰۶ حكوومەتی یەكگرتووی هەرێمی كوردستان پێكهێنرا، بەڵام دوو ئیدارەی كاڵ نەبووە و ڕێگری لە بەرپرسان پاشخانێكی مێژوی هەیە.
Your Comment