بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، محەمەد شیاع سوودانی، سه‌رۆک وه‌زیران، ناوەندی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکانی لە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپارد بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و پاڵپشتی هه‌رێمی کوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، سوودانی وەزارەتی دارایی ڕاسپارد پارەی فریاگوزاری تەرخان بکات بۆ دابینکردنی هەمو پێداویستییەکی فریاگوزاری پێویست بۆ ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان، ئەوەش دوابەدوای ئەو بارودۆخە سەختەی کەشوهەوا کە بوەهۆی شەپۆلێکی لافاوی بەهێز.
ڕه‌مک ڕه‌مه‌زان، قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ڕایگه‌یاند، زیانه‌کانی لافاوه‌که‌ی چه‌مچه‌ماڵ "زۆره و پێموانیه به ئاسانی بتوانرێت ئه‌و زیانانه قه‌ره‌بووبکرێته‌وه، به‌ڵام له ناوچه جیاجیاکان لیژنه‌ی خه‌مڵاندنی زیانه‌کان پێکهێنراوه".
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی هه‌رێمی کوردستان، به‌هۆی لافاوه‌که‌ی دوێنێوه له چه‌مچه‌ماڵ، دوو که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و که‌سێکیش لە ناو لافاوەکە بووە و تووشی تەنگە نەفەسی بووە، بارودۆخی ناجێگیرە و که‌سێکیش بێسەر و شوێنە.
هه‌روه‌ها دەیان ئۆتۆمبیل ئاو بردوویەتی و زیانیان پێکەوتوە، ئاویش چووه‌ته چه‌ندین ماڵ و گه‌ڕه‌ک و دووکان و کۆگا و ڕێگە سەرەکییەکانی سلێمانی- چەمچەماڵ و کەرکووک – چەمچەماڵ بۆ ماوه‌یه‌ک داخراون بە سەدان کەس لە خاڵی پشکنینەکان گیریان خواردوە، جگه له‌وه‌ی کارەبا لە قەزای چەمچەماڵ بڕاوە و هێلەکانی ئەنتەرنێت کێشەیان تێکەوتوە.
Your Comment