ئیدارەی خۆسەر پرۆژە یاسای بوودجەی ساڵی ۲۰۲۶ تاوتوێ دەکات

ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆسەر کۆبونەوەیەکی فراوانی ئەنجامداوە بە ئامادەبونی هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و نوێنەرانی بەشی دارایی و فەرمانگەکانی کانتۆنەکان.

کوردپرێس: بەگوێرەی راگەیەندراوێک کە لەپێگەی فەرمی ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بڵاوکراوەتەوە، د.ئەحمەد یوسف، هاوسەرۆکی دەستەی دارایی گشتی، پوختەیەکی خشتەی بودجەی پێشنیازکراوی و تەرخانکردنی دارایی بۆ هەر کانتۆنێک خستەڕوو، وەک ئامادەکارییەک بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رەشنوسی بودجەی ساڵانەی ساڵی (٢٠٢٦).

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بودجەی وەبەرهێنان بۆ ساڵی داهاتوو کراوەو، بڕی ۱۵۰ ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەی وەبەرهێنان تەرخانکراوە، ئامادەبوان جەختیان لەسەر پێویستی پێشەنگیدان بە پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری، تەندروستی، و پەروەردە لە قۆناغی داهاتوودا کردووە لەگەڵ بەهێزکردنی رۆڵی شارەوانییەکان لە جێبەجێکردنی پلانەکانی گەشەپێدان.

کۆبوونەوەکە بە ڕێککەوتنێک بۆ دیاریکردنی وادەیەکی دواتر بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان لەسەر ڕەشنوسی بودجە لەگەڵ ئەنجومەنی دیموکراتی گەلان کۆتایی هاتووە، بە ئامانجی پەسەندکردنی دوای پێداچونەوەیەکی ورد و هەمەلایەنە.

News ID 226551

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha