بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی سومریەنیووز لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە: دوای بڵاوبوونەوەی هەندێک دەنگۆ لە فەزای ئەلیکترۆنیدا سەبارەت بە هێرشی مووشەکی لە ئێرانەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق، سەرچاوە ئاگادارەکان لە هێزە چەکدارەکان ئەو دەنگۆیانەیان ڕەتکردەوە.
ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت هیچ هێرشێکی مووشەکی لە خوراماباد، ئیلام و کرماشانەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەستیپێنەکردوە و هەواڵەکە ڕاست نیە.
Your Comment