بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان (به وه‌كاله‌ت)، پێشوازیی له چاشوا هاریسۆن هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی مێژویی و به‌هێزی نێوان گه‌لی كورد‌و ئه‌مریكا، باس له‌دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت و بابه‌تی شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیاكانی نه‌وت كراوە.
له ڕاگهیهندراوهكهدا ئەوەش هاتووه: "هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق خۆشحاڵیی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆ پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و زیادبونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نراوه. هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌یانه‌وێت ئه‌م ڕێكه‌وتنه سێ لایه‌نه به‌رده‌وام و درێژخایه‌ن بێت و چاره‌سه‌ری ئاسته‌نگ و هه‌موو ئه‌و گرفت و كێشانه‌ش بكرێت كه دێته به‌رده‌می ڕێكه‌وتنه‌كه. هاوكات پشتیوانی له‌وه‌به‌رهێنان له‌كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كات".
چاشوا هاریسۆن وتیشی: "بابه‌تی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بابه‌تێكی ستراتیژیی و گرنگه له‌لای ئیداره‌ی ئه‌مریكا".

وه‌زاره‌ته‌كه ڕاشیگه‌یاندوه كه: "به‌شێكی گرنگی كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به‌دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و سامانه سروشتییه‌كان، به‌تایبه‌ت چاره‌سه‌ركردنی گرفته ته‌كنیكییه‌كان و بابه‌تی شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و ده‌ستخۆشی له‌وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانیش كرد بۆ پابه‌ندبونیان به‌ڕێكه‌وتنی سێ لایه‌نه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی فیدراڵ و كۆمپانیای سۆمۆو كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت".
Your Comment