کوردپرێس: بەگوێرەی تەلەفزیۆنی فەرمی سووریا، خۆپیشاندانێک لە فلکەی "زراعە" لە شاری لازقیە و یەکێکی دیکە لە فلکەی "ئەزهەری" بەڕێوەچوو، ئەوەش لەژێر ڕێوشوێنی توندی ئەمنیدا. كە خۆپیشاندەران دروشمی دژی دۆخی ئێستایان دەوتەوە و داوای لابردنی ستەم و ڕاگرتنی کوشتن و ئازادکردنی دەستگیرکراوانیان دەکرد.
هەر بەپێی میدیاکانی سووریا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە تەواوی شوێنی خۆپیشاندانەکانیان گەمارۆ داوە، بەمەبەستی پاراستنی خۆپیشاندەران و هاوڵاتییانی ئامادەبو لە شوێنەکە. لە لایەکی دیکەوە، ڕوانگەی سووری ڕایگەیاند کە خۆپیشاندانەکان لە فلکەکانی ئەزهەری، زراعە و سەورە، هەروەها فلکەی عەمارە لە جەبلە چڕ بوونەتەوە.
خۆپیشاندەران داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوانیان، ڕاگرتنی كوشتن و لامەركەزییان بۆ سووریا دەكرد. ئەوەش دوایەكی هاوشێوەی كورد و دروزەكانی ئەو وڵاتەیە.
خۆپیشاندانەکان وەک وەڵامێک بوون بۆ بانگەوازێک کە شێخ غەزال غەزالی، سەرۆکی "ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عەلەوی لە سوریا و تاراوگە"، كە دۆخی ئەو وڵاتەی بە "گۆڕانی سوریا بۆ گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی حساباتی تایفی" وەسفی کرد.
خۆپیشاندانەکان وەک وەڵامێک بوون بۆ بانگەوازێک کە شێخ غەزال غەزالی، سەرۆکی "ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عەلەوی لە سووریا و تاراوگە"، لە پەیامێكدا کۆمەڵێک تۆمەت و بانگەشەی سەبارەت بە دۆخی وڵات خستەڕوو.
Your Comment