یەکێتیی نیشتمانی بە هۆی سەرقاڵیەوە بەشداری کۆڕبەندی MEPS نەبوون

ڕێکخەرانی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS) دەڵێن "بەتایبەت بانگێشتی فەرمی قوباد تاڵەبانیمان کردووە، لە وەڵامدا وتوویەتی بە هۆی دروستبوونی کار و پابەندییەوە، ناتوانێت ئامادەبێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوار شەممە، ١٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، بۆ ماوەی سێ ڕۆژدا، شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS) لە شاری دهۆک بەڕێوەچوو، لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و بەشەکانی دیکەی کوردستانەوە و عێراق و ٢٥ وڵاتی دیکە بەشداربوو ئەمادەبوون، جگە لە نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک هێزێکی ناوخۆی لە هەرێم و عێراقدا، بە پێی هەواڵیکی میدیای نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرپرسانی یەکێتی بە هۆی سەرقاڵیەوە نەیان توانیوە بەشداربن لە کۆڕبەندەکە و بانگێشتکراون.

بە پێی زانیارییەکان بانگێشتنامە تەنها بۆ قوباد تاڵەبانی نێردراوە، واتا بۆ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی و ئەندامانی مەکتەب سیاسی نەنێردراوە.

لە ٢٥ وڵاتەوە بە بەشداری ١٥٠ کەسایەتی و سەرکردە بەشداری شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS) لە شاری دهۆک لە زانکۆی ئەمریکی بوون و چەندین پانێلی تایبەت بە دۆخی کوردستان بە گشتی و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆی لەسەر کرا، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ،  لە ١٧ تا ١٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥.

News ID 226480

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha