بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامەکەیدا مەسعوود بارزانی بە بۆنەی سەرکەوتنی پارتەکەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: ''بەبۆنەی سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پیرۆزبایی لە خەڵکی هەرێمی كوردستان و هەموو عێراق دەکین".
مەسعوود بارزانی، هیوای خواستووە، ئەو هەڵبژاردنە و ئەنجامەکانی ببێتە هۆی ئەوەی عێراق بکەوێتە سەر رێچکەی دروستی خۆی".
دەقی پەیامی مەسعود بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پیرۆزبایی لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان و هەموو عێراق دەكەم، هەروەها پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو چینوتوێژەكانی كوردستان دەكەم.
لێرەدا بەپێویستی دەزانم سوپاسی سەرکردایەتی و ئەندامان و کادران و جەماوەری پارتی و هەروەها دامودەزگە ئەمنییەكان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەم، كە بە ماندووبوون و شەونخونیان كەشێكی ئارام و هێمنیان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن ڕەخساند. هیوادارم ئەو هەڵبژاردنە و ئەنجامەكانی ببێتە هۆی ئەوەی عێراق بكەوێتە سەر ڕێچكەی دروستی خۆی.
Your Comment