شاسوار عەبدولواحید لە زیندانەوە پەیامێکی دەنگیی بڵاو کردەوە

سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێکیدا لەبارەی دەنگدانی گشتییەکەی پەرلەمانی عێراقەوە دەڵێت، ئەمڕۆ راپەڕینى جەماوەریی بۆسەر سندوقەکان ئەنجام بدەن بۆ تۆڵەکردنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە زیندانەوە پەیامێکی دەنگی بڵاوکردەوە و وتی: ئەمڕۆ هاوڵاتیان تۆڵەى خۆیان دەکەنەوە و دەنگ دەدەنە نەوەی نوێ.

هاوکات ئاماژەی بەوەش کردووە: ئەمڕۆ هاوڵاتییان تۆڵەی هەرچی ناحەقی و زوڵمە دەیکەنەوە و نەچوون بۆ دەنگدان باشترین دیارییە بۆ دەسەڵات، نەچوون بۆ دەنگدان لە رابردوو وایکردووە دەسەڵات بێمنەت بێت بەرامبەر خەڵک.

News ID 226423

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha