بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له بنکه‌یه‌کی تایبه‌ت له هۆتێل ڕۆتانای شاری هه‌ولێر ده‌نگیدا و دواتریش له لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند: "له دوای ساڵی ۲۰۰۵ و ئه‌و قۆناغانه‌ی به‌سه‌ر عێراقدا هات، ئێمه هیوادارین ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌ره‌تایه‌کی نوێ بێت بۆ عێراقێکی دیموکراتی فیدراڵ، که هه‌موو پێکهاته‌کان له چوارچێوه‌ی عێراقدا به هه‌مو ماف و ده‌ستکه‌وته‌کانیان بگه‌ن".
بارزانی وتیشی: بابه‌تی ده‌نگدان مافه و به‌رپرسیارێتییه‌کی گه‌وره‌شه، هیوادارم هه‌موو که‌سێک له عێراق ئه‌م بابه‌ته به گرنگ سه‌یر بکات، له کاتێکدا عێراق که‌وتووه‌ته سه‌ر ڕێچکه‌یه‌کی دیموکراسی، گرنگه هاوڵاتییانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان به ئه‌رکی خۆیان هه‌ستن و به‌ره‌و سندووقه‌کانی ده‌نگدان بڕۆن.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان باسی له‌وه‌ش کرد: "هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌ره‌تایه‌کی نوێ بێت بۆ هه‌موو عێراق، گه‌لی عێراق شیاسته‌ی ژیانێکی باشتر و ڕۆژێکی باشترن له ژیانیاندا، من هیوادارم خزمه‌تگوزاری باشتر پێشکه‌شی گه‌لی عێراق بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێکی باشتر بژین".
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ره‌تایه‌کی نوێ ده‌ستپێده‌کات له قۆناغی ده‌ستووری عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته زامنی ئارامی ئه‌منیی هه‌موو گه‌لی عێراق، ئێمه پێمان وایه ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌کی نوێیه بۆ ده‌ستوور".
Your Comment