بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دامەزراندنی ئۆفیسی Words Warriors لە قامیشلۆ تەواو كرا کە خاوەنەکەی (مایڵز کاگینز)ى وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور)ه، کۆمپانیاکە جگهله كنه و پشكنینى نهوت له بوارى بیناسازیشدا كار دهكات".
لاى خۆیشیهوه مایڵز کاگینز ئاشكرای كردوه، کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری بەناوی وۆردز وەریەرز Words Warriors دامەزراندوە و لقێكى سهرهكى لە شاری قامیشلۆی کوردستان کردوەتەوە.
وهكو کاگینز وتوویهتى: "ڕاوێژ دەدهینه کۆمپانیا ئەمریکی و ئەورووپییەکانی بواری نەوت و گاز بۆ ئەوەی لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، دەستبەکاربکەن، کۆمپانیاکەم کارئاسانی دەکات بۆ تێگەیشتن لە ناوچەکە و وەرگرتنی مۆڵەتی بازرگانی لە بەرپرسان".
کاگینز باسى لهوهش كردووه: "بۆ سەرکەوتنی کارەکانمان، پێویستە کۆمپانیاکان پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکوومەتی سووریا لە دیمەشق هەبێت، ئێمهش له وۆردز وەریەرز، بەهۆی پەیوەندییە بەهێزەکانمان لەگەڵ سەرکردەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، بهدڵنیاییهوه دەتوانین ئەو پەیوەندییانە دروست بكهین".

لهبارهى كارهكانیان له كوردستانی سووریا مایڵز کاگینز زیاتر جهختی كردهوه: "کۆمپانیاکەم جگه له ههسهده، لەگەڵ دەستەی ئەندازیارانی سوپای ئەمریکاش کاردەکات و پڕۆژەی بیناسازیی بچووکیش لە بنکەکانی سوپای ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سووریا ئەنجام دهدات".
سەبارەت بەهەلی کار، کاگینز ئاماژهى بهوهداوه: "ئامانجمان دامەزراندنی خەڵکی ناوچەکەیە و لانیکەم ۹۰٪ی کارەکان لەلایەن خەڵکی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە ئەنجام دەدرێن و کۆمپانیاکەم تەنها ژمارەیەکی کەم لە ڕاوێژکار و ئەندازیاری ئەمریکی دەبات کە خاوەن بڕوانامە و ئەزموونی پێویستن بۆ سەرپەرشتی کردنی پڕۆژەکان".
Your Comment