وەڵامی توندی مەسروور بازرانی بۆ بافڵ تاڵەبانی

دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، خەڵکی هەولێر قەسر و جادەی پانی بۆچیە، ئەگەر نەتوانن بە ئازادی قسە بکەن؛ مەسروور بازرانی وەڵامێکی توندی دایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، لە بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەکەی لە شەقڵاوە بە توندی وەڵامی بافڵ تاڵەبانی دایەوە و ڕایگەیاند: "ئەوانەی باسی ئازادی دەکەن دەبێت خۆیان ئازاد بن و حوکمڕانی بە کەسی دیکە ناکرێت تەنها پارتی نەبێت".

ئاماژەی بەوەش کرد: "بەڵێ کەرکووک بە خیانەت داگیرکراوە و جارێکی تر دەیڵێمەوە کوردستانە و کەرکووک داگیرکراوە". لەبارەی جیاوازی پڕۆژەکانی هەولێر و سلێمانیشەوە دەڵێت: "خۆیان داوایانکرد داهاتی پارێزگاکان، شۆڕبێتەوە بۆ پارێزگا، بۆیە ئێمە بە داهاتی هەولێر  و دهۆک ئەو پڕۆژانەمان ئەنجام داوە".

مەسروور بارزانی ڕاشیگەیاند: "ئازادی ئەوە نییە، بە تۆپ و تانک بچیتە سەر هۆتێلێک، یان بچیتە سەر ئۆپۆزسیۆنی خۆت".

پێشتر بافڵ تاڵەبانی، ڕۆژی شەممە لەمیانەی ئاهەنگی جەماوەری حزبەکەی لە شاری هەولێر ڕایگەیاند: خەڵکی هەولێر قەسر و جادەی پانی بۆچیە، ئەگەر کەسێک نەوێری قسەبکات لە ترسی ئەوەی زمانی دەبڕدرێت.

News ID 226368

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha