بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەریەک لە پارتى گەشەپێدانى تورکمان، پارتى ديموکراتى تورکمان، بزووتنەوەی ديموکراتى تورکمانى، پارتى رزگارى نەتەوەیی تورکمانى، کۆمەڵەی رۆشنبیری تورکمانى، کۆمەڵەی ليبڕالى تورکمانى و پارتى گەزەنگى تورکمانى کەرکووک ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی ۲۷۵ی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند.
دەقی راگەیێندراوی حەوت پارتە سیاسییەکەی تورکمان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانى عێراق:
بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
هەرێمی کوردستان هەمیشە جێگاى برايەتى و تەبايی بووە. خەڵکی کوردستان دوور لە رق و جياکارى له چوارچێوەى گيانى لێبوردەيی، ئەو شارستانيەت و فەرهەنگه بە بەهايەيان پاراستووه. ئەم فەرهەنگه رەنگی داوەته سەر ژيانی سياسی و حوکمرانيش و مافى نەتەوەيى و سياسى پێکهاتەکان زامن کراوه.
ئەمەش لە ئەنجامى هاوپەيمانى و يەکرێزى لايەنە سياسيەکانى پێکهاتەکان بووە. بە تايبەتى ئەم پەیوەندييە مێژووييەى پێکهاتەی تورکمان و پارتى ديموکراتى کوردستان و بەردەوام پاڵپشتى و پشتيوانى سەرۆک بارزانى له ماف و داواکارييەکانى تورکمان.
بۆيه ئێمه ئەو حزب و لايەنانەى تورکمان که ناومان هاتووه، بريارماندا، له هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق که له ۱۱/ ۱۱/ ۲۰۲۵ ئەنجام دەدرێت، دەنگ بە ليستى ژمارە (۲۷۵)ى پارتى ديموکراتى کوردستان بدەين و داوا له پێکهاتەى تورکمان دەکەين دەنگ بەم ليسته بدەن بۆ ئەوەی ئەو هێزه نيشتمانييە تێکۆشەره، له بەغداش بەرگرى له ماف و داواکارييەکانى پێکهاتەکان بکات و پارێزگارى لە بەرژەوەندييەکانى خەلکى کوردستان و قەوارەى هەرێم بکات.
پارتى گەشەپێدانى تورکمان
پارتى ديموکراتى تورکمان
بزووتنەوەی ديموکراتى تورکمانى
پارتى رزگارى نەتەوەیی تورکمانى
کۆمەڵەی رۆشنبیری تورکمانى
کۆمەڵەی ليبڕالى تورکمانى
پارتى گەزەنگى تورکمانى کەرکووک
Your Comment