بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین بەهائەدین، لەمیانەی کۆبوونەوە لەگەڵ ئەندازیارانی حزبەکەی لە سلێمانی ڕایگەیاند: ئەندازیارانی ئەوان ڕێگەیان بەخۆیان نەداوە بەشداربن لە گەندەڵی، هەر ئەندازیارە دەتوانێت وڵات ئاوەدان بکاتەوە یا کاول بکات، هەر سەرنشینەی لای خۆیەوە کونێک بکاتە کەشتی، بێگومان ئەنجام غەرق بوونی کەشتیەکەیە.
ناوبراو دەشڵیت: "لە هەرێم، پرۆژەکان بەپێی پلان ئەنجام نادرێن، ناڕێکیەکی زۆر لە جێبەجێکردنیدا دەبینرێت، بۆ ڕاستکردنەوەی چەوتیەکانیان، کۆمەڵێک خەڵکی شارەزا و بەتوانا و بوێر و ئەمانەت پارێزمان دەستنیشان کردووە".
Your Comment