ئەدهەم بارزانی: هاوسەنگیى سیاسى ڕێگرە لە دروستبوونى دیکتاتۆریەت

ئەدهەم بارزانى لە کۆبوونەوەیەکى جەماوەریدا داواى لە هاونیشتمانییان کرد، ئەو هاوسەنگییە سیاسییەى لە هەرێمى کوردستان هەیە بیپارێزن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەدهەم بارزانى لە شارۆچکەى پێنجوێن لە گردبوونەوە جەماوەرییەدا بەشداری لە بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی ۲۲۲ی یەکێتی کرد و داواى لە هاونیشتمانییان کرد بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەنگ بە بەربژێرەکانى یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان بدەن و دەشڵێت: لەم سنوورەدا نیمچە ئازادییەک بەدى دەکرێت، ئەگەر ئەمەش نەما ئەوا دیکتاتۆرییەت جێگەى دەگرێتەوە.

ئەدهەم بارزانى، ڕاشیگەیاند: ئەو هاوسەنگییە سیاسییەى لە هەرێمى کوردستان هەیە بیپارێزن و جەخت دەکاتەوە ئەگەر ئەو هاوسەنگییە نەمێنێت ئەوا هەرێمى کوردستان نامێنێت.

ئەدهەم بارزانى، لە ساڵی ۲۰۲۰ دەستی لە ئەندامێتیی سەرکردایەتیی پارتى دیموکراتى کوردستان کشاندەوە. لە ناوەڕاستى تەمموزى ۲۰۲۴ بە دوو نووسراوی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، بەتۆمەتی زیانگەیاندن بە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە.

News ID 226332

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha