بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كامهران عوسمان، ئهندامی تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی سی پی تی ئهمریكی، له راگهیهندراوێكدا وتی، لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە، سوپای تورکیا هەڵمەتێکی فراوانی بڕینەوەی دارستان و پارچە پارچەکردنی دارەکانی کوردستانی لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین لە سنووری قەزای ئامێدی دەستپێکردوە.
هێمای بۆ ئهوهش كردوه، دارەکان بە شۆفڵ و حەفارە دەردەهێندرێن و بە ئامێری بڕەڕی پێشکەوتوو پارچە پارچە دەکرێن و تەواوی دارەکان بە تراکتۆری مەدەنی، دەگوازرێنەوە بۆ ناو تورکیا و بەشێکی بۆ سوتەمەنی سودی لێوەردەگیرێت. بەشە زۆرەکەشی بۆ دروست کردنی کورسی و قەنەفە و کەلوپەلی لە تەختە دروستکراوی ناو ماڵ لەلایەن کارگەکانی تورکیاوە بەکاردەبرێن و دواتر ئەم کەلوپەلانە دەنێردرێنەوە ناو بازاڕەکانی کوردستان و بە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دەفرۆشرێنەوە.
كامهران عوسمان وتووشیهتی، پاراستنی سنوور و ژینگە و دارستانەکانی کوردستان لە بەرنامە و پرۆگرامی چ حزبێکی کوردستانی دایە؟ لەبەر شەڕە پەڕۆی هەڵبژاردن و دروشمی ڕەنگاوڕەنگ، کام حزب ئاگای لە وێرانکردنی ژینگەی سەوزی کوردستانە؟
كامهران عوسمان لهگهڵ راگهیهندراوهكهیدا ڤیدیۆیهكیشی بڵاوكردۆتهوه و لهبارهوه وتوویهتی، ڤیدیۆكه، کاتی گواستنەوەی دارە تاڵانکراوەکانی ناوچەی زاپە بۆ ناو خاکی تورکیا.
Your Comment