عێراق و ئێران زیاتر لە ۱۰۰ ڕوفاتی شەڕی هەشت ساڵەی نێوانیان ئاڵوگۆڕ کرد

لە دەروازەی سنووریی شەلامچە لە پارێزگای بەسرە ڕێوەڕەسمێک بۆ ئاڵوگۆڕی ڕوفاتی سەربازانی عێراق و ئێرانی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان دوو وڵات، بەڕێوەچوو.

کوردپرێس: بەگوێرەی میدیاکانی عێراقی ئەمڕۆ یەکشەممە، ۵ـی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۵ ڕێوڕەسمی ڕادەستکردنی پاشماوەی ڕوفاتەکانی شەڕی ئێران و عێراق لە نێوان هەردوولا لە دەروازەی سنووری شەلامچە لە ڕۆژهەڵاتی بەسرە دەستیپێکردووە، ئاماژە بەوەشکراوە، "ژمارەی ڕووفاتەکان ۷۰ عێراقی و ۴۸ ئێرانی بووە." هەروەها زۆربەی ڕوفاتەکانی عێراق نەناسراونەتەوە.

ئاڵوگۆڕی پاشماوەی ڕوفاتەکان لە نێوان عێراق و ئێران بە پێی ڕێکەوتنی جنێڤە کە لە ساڵی ۲۰۰۸ەوە واژۆ کراوە، بەڵام ئاماری فەرمی لەسەر کۆی ژمارەی ڕوفاتەکان ئاشکرا نەکراوە.

پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران لە ساڵی ۲۰۰۳ ەوە لەدوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی سەدام حوسێن بەرەوپێش چووە.

News ID 226200

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha