بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زیاد عه‌لی فازڵ وه‌زیری کاره‌بای عێراق له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ به‌سره ڕایگه‌یاند: "ژماره‌یه‌ک وێستگه‌ی کاره‌با پشت به غاز ده‌به‌ستن و ده‌بێته هۆکارێک بۆ باشتربوونی پێدانی کاتژمێره‌کانی کاره‌با به هاوڵاتیان".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "حکوومه‌ت کارده‌کات بۆ هه‌مه‌چه‌شن کردنی سه‌رچاوه‌کانی دابین کردن و پشت به سووته‌مه‌نی ناوخۆیی ببه‌ستێت ئه‌گه‌ر هاورده‌کردن قه‌ده‌غه بکرێت".
سه‌باره‌ت به‌سزاکانی سه‌ر ئێران و قه‌ده‌غه‌کردنی کڕینی غازی ئێران له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، زیاد عه‌لی فازڵ ئاشکرای کرد: عێراق هیچ ئاگادارییه‌کی فه‌رمی پێنه‌گه‌یشتوه که هاورده‌کردنی غازی ئێران قه‌ده‌غه بکرێت، به‌تایبه‌ت له‌دوای جێبه‌جێکردنی سزاکانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا بۆ سه‌ر ئێران.
Your Comment