بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لوقمان فه‌یلی له میانی دانیشتنێکی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش که تایبه‌ت بو به بۆردوومانه‌که‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ده‌وحه رایگه‌یاند: "عێراق ئه‌و هه‌وڵه ماندوونه‌ناسانه‌ی قه‌ته‌ر له نێوه‌ندگیری و به‌رقه‌رارکردنی ئاشتی له ناوچه‌که به‌رز ده‌نرخێنێت"، جه‌ختیکرده‌وه که وڵاته‌که‌ی "پاڵپشتی قه‌ته‌ر ده‌کات له هه‌ر ڕێوشوێنێک که له وه‌ڵامی ئه‌م هێرشه‌دا ده‌یگرێته‌به‌ر".
فەیلی داوای له کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کرد "هه‌ڵوێستی پته‌و و ڕێگریکه‌ر" بگرنه‌به‌ر بۆ ڕێگری‌کردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هێرشانه، هۆشداریشیدا له‌وه‌ی "کارنه‌کردن له وه‌ڵامدانه‌وه پێشینه‌یێکی مه‌ترسیدار داده‌نێت که هه‌ڕه‌شه له ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات".
له ۹‌ی (ئه‌یلول/۹)ی ۲۰۲۵ ، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی له‌ناکاوی ده‌ستپێکرد و کۆبوونه‌وه‌ی حه‌ماسی له ده‌وحه‌کرده ئامانج، که بۆ تاوتوێکردنی پێشنیاری ئاگربه‌ست له لایه‌ن ئه‌مریکاوه بوو بۆ که‌رتی غه‌ززه.
Your Comment