بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "به ته‌واوى پشتيوانى قهتهرين و داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين هه‌موو هه‌وڵێک بدات بۆ رێگرى له‌و كارانه و گێڕانه‌وه‌ى ئاشتى و ئارامى بۆ ناوچه‌كه".
لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "سه‌ركۆنه‌ى هێرشى ئه‌مڕۆى ئيسرائيل بۆ سه‌ر ده‌وحه ده‌كه‌ين كه ئاسايش و سهقامگيريى ناوچه‌كه ده‌خاته مهترسييهوه. به ته‌واوى پشتيوانى قهتهرين و داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين هه‌موو هه‌وڵێک بدات بۆ رێگرى له‌و كارانه و گێڕانه‌وه‌ى ئاشتى و ئارامى بۆ ناوچه‌كه".
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ئیسرائیل شاندی دانوستاندنکاری حەماسی لە دەوحەی قەتەر کردە ئامانج. حەماس دوای هێرشەکە رایگەیاند، سەرکردەکانی لەو "هەوڵەی دووژمن" ڕزگاریان بووە و هێرشەکە شکستی هێناوە.
Your Comment