بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عه‌بدولواحید له په‌یامێكدا کە لە زیندانەوە بڵاوی كرده‌وه، ڕایگەیاندووە: "له زیندان بم یان ده‌ره‌وه، به ته‌نها بم یان له‌گه‌ڵ ئێوه‌دابم، ده‌نگ و ڕه‌نگمان له‌ئێوه بگرن یاخود له‌گه‌ڵتان ئاماده‌بم، یه‌ک زه‌ڕه له بیروباوه‌ڕ و ئیراده‌مان ناگۆڕێت و كه‌مناكاته‌وه، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی كۆتایی به‌م حكومڕانیه خراپه ده‌هێنین و ژیانێكی باش بۆ میله‌ته‌كه‌مان فه‌راهه‌م ده‌كه‌ین".
شاسوار عەبدولواحید راشیگه‌یاندووه: "متمانه‌ی ته‌واوم به خه‌ڵک و هاوڕێكانم هه‌یه كه له دو مانگی داهاتودا نه‌ک پاشه‌كشه ناكه‌ن و سڵ ناكه‌نه‌وه به‌ڵكوو به ئیراده‌یه‌كی پۆڵاینه‌وه ڕوبه‌ڕوی زوڵم و ناحه‌قی ده‌بنه‌وه و ته‌پڵ به‌م ده‌سه‌ڵاته لێده‌ده‌ن".
رۆژی ۱۱ی (ئاب/۸)، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە ماددەی ۴۳۱ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کرا، لەسەر سکاڵای شادی نەوزاد ئەندامی پێشوی پەرلەمانی کورستان بە تۆمەتی هەڕەشە و ناوزڕاندن.
رۆژی ۲ی ئه‌م مانگه، دادوه‌ری دادگای سلێمانی، له سێیه‌م دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، به‌پشت به‌ستن به‌به‌ڵگه و دۆكیۆمێنته‌كان بڕیاریدا به‌زیندانیكردنی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ.
Your Comment