بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە سەکۆی "ئێکس" ئاماژەی بەوەکرد: "هێرشەکەی سەر دەوڵەتی قەتەر، پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکانە و داواکارین پەلە بکرێت لە چارەسەریی ئاشتییانەی کێشەکان و کۆتایی هێنان بە هەموو جۆرە گرژی و توندوتیژیەک".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی سێشەممە، سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی ۱۵ فڕۆکەی جەنگییەوە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر ئەنجامدا، ئەوەش کاردانەوەی نێودەوڵەتیی توندی لێکەوتەوە.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر بڵاو کردەوە.
News ID 226070
Your Comment