کردەوەکانی ئیسرائیل ئاسایش و ئاشتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەخاتە بەردەم گرژی زیاترەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگه‌یەندراوێكدا بڵاویكردەوە: "كۆماری عێرق بە توندی سەركۆنەی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر سەركردەكانی حەماس لە قەتەر دەكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەشڵێت: "ئەو كردەوەیە بە کارێکی ترسنۆکانە دەزانین، کە نوێنەرایەتی پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری و خاکی دەوڵەتی قەتەر دەکات، و هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری وڵاتی قەتەر".

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، "ئەو هێرشە لە چوارچێوەی بەردەوامی سیاسەتی سیستماتیکی کوشتن و ئاوارەییدایە کە ئیسرائیل لە دژی گەلی فەلەستین پەیڕەوی دەکات، کە ئاسایش و ئاشتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەخاتە بەردەم گرژی و پەرەسەندنی زیاترەوە".

ئەوەشیخستەڕوو، "جەخت لە هەڵوێستی پتەوی عێراق لە وەستانەوە لەگەڵ حکوومەت و گەلی دەوڵەتی قەتەر دەكەینەوە، و پاڵپشتی تەواوی خۆمان دەردەبڕین لە ڕوبەڕوبونەوەی هەر هێرشێک بۆسەر سەروەریتان یان هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیتان". 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختیشی کردەوە: "پێویستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی خۆی بگرێتە ئەستۆ لە کۆتاییهێنان بەو كارە شەڕانگێزانە".

News ID 226069

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha