دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ئاشکرای کرد، لەگەڵ لایەنی ئێرانی لەسەر چەند خاڵێکی تایبەت بە دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات ڕێککەوتوون.
پارێزگاری کرماشان لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە کۆبووەوە. پارێزگاری بەوەکالەتی هەڵەبجە دەڵێت: ''لە مانگی داهاتوودا بەردی بناخەی رێگەی دەروازەی سنووریی سازان دادەندرێت.''