دوو ئەفسەری پۆلیسی تورکیا لە هێرشێکی چەکداریدا کوژران

لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا هێرشی چەکداری کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیس.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، هێرشێکی چەکداریی کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە ئیزمیر، لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو پۆلیس کوژران.

میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ۸ـی ئەیلوولی ۲۰۲۵، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیسی ئیزمیر، ژمارەیەک پۆلیس کوژران و بریندار بوون.

میدیاکان ئاماژەیان بەوەش کردووە، هێرشەکە کراوەتە سەر بنکەی پۆلیسی ساڵح ئیشگۆرەن لە شارۆچکەی باڵچۆڤا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو ئەفسەری پۆلیس کوژراون و دووی دیکە بە سەختی بریندار بوون.

ئاشکراشیان کردووە، بەپێی زانیارییەکان مێردمنداڵێکی تەمەن ۱۶ ساڵ هێرشەکەی ئەنجامداوە و لە ئێستادا دەستگیر کراوە،  لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.

News ID 226055

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha