بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووری مالیکی، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: گوێ لەوانە مەگرن کە دەڵێن هەڵبژاردنەکان دوادەخرێن، ئەگەر دواخران ئەوا دیموکراسی و پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا دەکەوێت، بۆیە دەنگدان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان پەرەپێدانی مافی دیموکراسی و شەرعی هاوڵاتیانە، و وێستگەیەک نییە بۆ پەکخستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت کە دەبێت لە سەروی ململانێ سیاسی و حزبییەکانەوە بن.
مالیکی باسی لەوەش كرد: "وڵاتێک کە پابەندی یاسا و دەستور نەبێت، وڵاتێکی پڕ لە پشێوی دەبێت"، و جەختی لەسەر پێویستیی "کرانەوە بەڕوی وڵاتانی دۆست، بەهێزبون لە ناوخۆ و ڕێگریکردن لە دەستتێوەردانی دەرەکی" کردەوە.
نووری مالیکی ئەوەشی خستەڕوو: "دەستتێوەردانە دەرەکییەکان گەورەترین سوکایەتییە بۆ گەل، و دەبێت هاوڕایی سیاسی لە نێوان پێکهاتەکاندا هەبێت و ئەگەر ئەمە نەبو، سەقامگیریی ئەمنیی لەدەست دەچێت".
Your Comment