بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) پەیامێکی بڵاو کردوە و نووسی: گرووپه چه‌كداره‌كان له‌ناو خاكی عێراق، له مانگی ته‌موزی ئه‌م ساڵدا، ۳۸ جار به درۆن هێرشیان كرده سه‌ر ژماره‌یێک كێڵگه‌ی نه‌وتی و دامه‌زراوه‌كانی ژێرخانی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات حكوومه‌تی عێراق وه‌كوو نه‌ریتێكی دووباره لیژنه‌یێكی بۆ به‌دواداچوونی ڕاستییه‌كان پێكهێنا.
ناوبراو دەشڵێت: حكوومه‌تی عێراق و لایه‌نه فه‌رمی و په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاپۆرتێكیان له‌م باره‌وه ده‌ركردووه و دانیان به هێرشه‌كاندا ناوه، بەڵام جورئەتیان نییه تاوانبارانی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بناسێنن.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیێنێت حكوومەتی عێراق جورئەتی ئەوە ناكات تاوانباری هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان بناسێنێت.
News ID 226039
Your Comment