ژمارەیەک درۆن لە سلێمانی خرانە خوارەوە

هێزە ئەمنیەکانی پارێزگای سلێمانی، ژمارەیەک درۆنیان لە شاری سلێمانی خستوەتەخوارەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی ئەمنی لە شاری سلێمانی ئاشکرای کرد بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە لە سەر بەرزایەکانی ئەزمڕ و گۆیژەی شاری سلێمانی ژمارەیەک درۆن خراونەتەخوارەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، هێزە ئەمنیەکانی لێکۆڵینەوەیان لەبارەی ڕووداوەکە و زانینی شوێنی ئاراستەکردنی درۆنەکانەوە دەسپێکردوە. لیژنەی لێکۆڵینەوە لەشوێنی ڕووداوەکەیە و تاکوو ئێستا زەرەر و زیانەکانی ئاشکرا نەکراوە.

News ID 226022

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha