بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پیرۆزبایی دهستبهکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی ئەمریکا کرد و هەروەها سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى ئهمريكاى بۆ ههرێمى كوردستان له هەموو بوارەکاندا کرد.
لایخۆیەوە كونسوڵى گشتيى ئهمريكا، خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشان دا و ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوولا کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات كردهوه و ئاماژە بە هاتنی شاندێکی بازرگانیی ئەمەریکی کرد کە بەم نزیکانە سەردانی هەرێم دەکەن.
کونسوڵی گشتیی ئەمریکا هەروەها ستایشی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بە تایبەتی ئاماژەی بە گرنگیی هەردوو پڕۆژەی "ڕووناکی" و "هەژماری من"ی کرد.
پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابین کردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کودستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.
Your Comment