بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق به ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕاگهیاندووه: "کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق یەکێکە لە دەستکەوتەکانی حکوومەت و نیشاندەری توانای عێراقە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری بەبێ ئەوەی پێویستی بە هاوکاریی کەسانی دیکە هەبێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەمە بەبێ هەوڵ و پێداگری سیاسی و پێداگری سەرۆک وەزیران بۆ داخستنی ئەم فایلە، ڕووینەدەدا، وەک چۆن فایلی یونامی داخست".
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەگوازرێتەوە بۆ هاوبەشییەکی ئەمنی دوو قۆڵی.
باڵیۆزخانەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە، "ئەوە کۆتایی کارەکانی هاوپەیمانی جیهانی بۆ شکستپێهێنانی داعش نییە، بەوپێیەی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بە سەرکردایەتیی مەدەنییەکان لەسەر ئاستی جیهانی".
Your Comment