پەردە لەسەر یەکەمین کتێبەشیعری ئیسماعیل ڕەمەزانی، لادرا

کتێبەشیعری "لە دڵتەنگیی بێوەکراسێ" بەرهەمی ئیسماعیل ڕەمەزانی لە مەریوان پەردەی لەسەر لادرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی ۲۰ گەلاوێژ ۲۷۲۵ کوردی کۆڕی پەردەلادان لەسەر یەکەمین کتێبەشیعری ئیسماعیل ڕەمەزانی "لە دڵتەنگیی بێوەکراسێ" له ئەنجومەنی ئیرشاد ئسلامی مەریواندا بەڕێوە چوو.

 ئەمە یەکمین کتێبەشیعری شاعیرە کە بۆ دووهم جار لە چاپ ئەدرێ و جێی ئاماژەیە چاپی یەکەم لە وڵاتی سوئید بەڕێوەچووە.

لە دڵتەنگیی بێوەکراسێ یەک شیعری درێژە و لە زمانی ڕومانەشیعرێکەوە له ۶۸ لاپەڕەدا ئاوڕی لە جێگە و پێگەی ژن لە کۆمەڵگای کوردی دا و هەروەها باسی نیشتمان و باری ئابووری و کۆڵبەر دەکات و لایانی خۆشەویستیشی تیا بەدی ئەکرێ لە زمانێکی نوێ خوازی شیعری ئیمڕۆژیەوە.

کۆڕەکە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەڕێوەچوو و چوار کەس لە شارەزایانی بواری شیعر و ئەدەبیاتی کوردی لەسەر کتێبەکە وتاریان دا بەشێک لە کتێبەکە لە زمانی خودی نووسەرەوە خوێندرایەوە و له کۆتایی دا پەرده لەسەر کتێبەکە لادرا.

News ID 225932

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha